پشيله
سارۆ
سه‌یری مشکه چکۆله
له‌به‌رچی ئه‌ونه حۆله
رۆژێ بێ پرسی دایه
ئه‌چێته ده‌ر بۆ کایه
پشیله‌ی نه‌ئه‌ناسی
نه‌یبیستبوو له باسی
له چاوه زیته‌کانی
له چنگه تیژه‌كانی
مناڵه خۆشه‌ویسته‌کان
ده‌توانن لێره‌دا بیروڕای خۆتان سه‌باره‌ت به‌م وێبلاگه بنووسن. من زۆر خۆشحاڵ ده‌بم.
ئه‌و كێوه‌ی پشته سه‌ري من ناوي بێژنگ به سه‌ره كه له ئاوايي ئۆته‌ميشي سه‌ر به مه‌هاباده. ئه‌وه نييه حه‌سه‌ن زيره‌ك ده‌ڵێ:
چاوت ئه‌ستێره‌ي سه‌حه‌رێ
هه‌ڵدێ له بێژنگ به سه‌رێ
جا نازانم، مه‌به‌ستي ئه‌و كێوه‌يه يان هي ديكه؟

كاژیلـه
ئه‌مين گه‌رديگلانی
به‌ع و به‌ع و به‌عیله
به‌من ده‌ڵێن كاژیله
گوێچكه‌م خاڵ خاڵ و جوانه
راده‌كه‌م له‌و كۆڵانه
له‌گه‌ڵ ئارام و سارا
ده‌چم بۆ ده‌شت و سه‌حرا
له مێرگ و سه‌و‌زه‌ڵانی
له گوێ جۆگه و سه‌ركانی
ده‌كه‌ین «قلانه قریوه
هاوینه وه‌ختی جیوه»
ئارام به‌دار ڵێم ده‌دا
سارا ئاوم پێده‌دا
سيگفڕێد و هاندا
وه‌رگێر: عه‌لي جه‌وشه‌ني
A. له نزيكي دارستانێكي گه‌وره‌دا دێيه‌كي چكۆلانه بوو. هه‌موو خه‌ڵكي ئه‌و دێيه خۆشحاڵ و به كه‌يف بوون و كارێكي زۆريان ده‌كرد. قه‌ت نه‌خۆشي نه‌بوو. مناڵه‌كان هه‌موو گه‌وره و خۆشحاڵ بوون. له‌و دێيه‌دا پێڵاوسازێ به نێوي راڵف ده‌ژيا. كوڕێكي به نێوي سيگفڕێد هه‌بوو. پياوێكيشي لێ‌بوو به نێوي جان كه جل‌و به‌رگي ده‌دووري. جان كچێكي چكۆلانه‌ي به نێوي هاندا هه‌بوو. سيگفڕێد وتي: «وه‌ختێ گه‌وره بووم هاندا دێنم» هانداش وتي: كاتێ گه‌وره بووم شوو به سيگفڕێد ده‌كه‌م»
ادامه مطلب
ناني كڵۆڵي
وه‌رگێر: عه‌لي جه‌وشه‌ني
A. نانه‌وا پياوێكه كه نان ده‌كا. رۆژگارێ نانه‌وايێ بوو، پياوێكي باش نه‌بوو. وه‌ختێ كه نانه‌كه‌ي باش نه‌ده‌بوو رقي هه‌ڵده‌ستا، نانه‌كه‌ي له په‌نجێره‌كه‌وه ده‌خسته ده‌رێ. ژن و مناڵه‌كاني نيگه‌ران بوون. رۆژێك ناني نانه‌واكه زۆر خراپ بوو. نانه‌واكه‌ش زۆر تووڕه. ماوه‌يه‌ك دوايي په‌رييه‌كي چكۆلانه هاته نێو ديوه‌كه. په‌رييه‌كه وتي: «ده‌مه‌وێ له ته‌نووره‌كه‌تدا بمێنمه‌وه كه ناني تيا ده‌كه‌ي . . . ئه‌گه‌ر له نێو ته‌نووره‌كه‌تدا بمێنمه‌وه نانه‌كه‌ت هه‌ميشه باش ده‌بێ. . . به‌ڵام نابێ خۆت لێي بخۆي»
ادامه مطلب
شازاده‌ي شاراوه
وه‌رگێر: عه‌لي جه‌وشه‌ني
A. رۆژگارێ، شازاده‌يه‌ك به نێوي ئان بوو، شازاده حه‌زي له خۆشارووكێنه ده‌كرد، خۆي له باخدا ده‌شارده‌وه و دۆسته‌كاني ده‌هاتن و ده‌ياندۆزييه‌وه. ئه‌مجار دۆسته‌كاني خۆيان ده‌شارده‌وه و ئه‌و ده‌يانيدۆزيه‌وه. خۆشارده‌نه‌وه و دۆزرانه‌وه‌ي، زۆر پي خۆش بوو. شازاده گه‌وره بوو. پادشا ،باوكي،وتي: ده‌بێ شوو بكه‌ي. . . ده‌ته‌وێ شوو به كام شازاده بكه‌ي؟!
شازاده وتي: ده‌مه‌وێ شوو بكه‌م به شازاده‌يه‌ك كه خۆشارووكێنه‌ي پێ خۆش بێ و كاتێ خۆم ده‌شارمه‌وه، بمدۆزێته‌وه. . .
ادامه مطلب
عه‌لي و تووتييه‌كه
وه‌رگێر: عه‌لي جه‌وشه‌ني
A. كوڕێ بوو به نێوي عه‌لي. ئه‌و بۆ باڵنده‌كان زۆر باش بوو. رۆژێ به رێگاڕه‌وي چووه ده‌رێ له كێڵگه‌كه. نزيك به دارێ باڵنده‌يه‌كي دي، تا ئه‌و كاته نه‌يديبوو. باڵنده‌كه سوور و شين و زه‌رد بوو. تووتيه‌ك بوو كه نه‌يده‌تواني هه‌ڵێ، چه‌ند كه‌سێ ته‌قه‌يان لێكردبوو. عه‌لي باڵنده‌كه‌ي گرت و برديه‌وه بۆ چارداخه‌كه‌ي، دان‌و ئاوي پێدا تا بيخوا، پاش چه‌ند رۆژێ باڵنده‌كه وتي: ده‌ڕۆم.
عه‌لي وتي: مه‌گه‌ر ده‌تواني قسه بكه‌ي؟
باڵنده‌كه وتي: به‌ڵێ، ده‌توانم قسه بكه‌م، تووتيه‌كم و ده‌توانم به ئينگليسي قسه بكه‌م. من تووتييه‌كي شێوه په‌ريم. تۆ بۆ من زۆر باش بووي . . تۆ ده‌بێ به ئينگليسي له گه‌ڵم قسه بكه‌ي.
ادامه مطلب
دڵي شازاده ئاليس
وه‌رگێر: عه‌لي جه‌وشه‌ني
A. رۆژگارێ شا و شاژنێ بوون. شاژنه‌كه باش نه‌بوو و يه‌كجار ساردوسڕ بوو و كه‌سي خۆش نه‌ده‌ويست. مناڵێكي به نێوي ئاليس بوو. په‌رييه‌كانيش شاژنيان خۆش نه‌ده‌ويست و ده‌يانوت سارد و سڕه و خۆشي لێمان نايه. شه‌وێك شاژن نزيك شازاده ئاليس دانيشتبوو.
شاژن وتي: «ياريده‌ي هيچ كه‌سم ناوێ . . خۆم شاژني ئه‌م وڵاته‌م، ده‌توانم ئه‌وه‌ي كه بمه‌وێ بيكه‌م . . . هه‌موو شتێ ده‌توانم بكه‌م»
ادامه مطلب
پشيله‌كه له گه‌ڵ كه‌وشه‌كاندا
وه‌رگێر: عه‌لي جه‌وشه‌ني
A. رۆژگارێ پياوێ سێ كوڕ و ماڵ و كه‌ر و پشيله‌يه‌كي بوو. وه‌ختێ مرد ماڵه‌كه‌ي دايه يه‌كه‌م كوڕي، كه‌ره‌كه بۆ كوڕێكي تر و پشيله‌كه‌ش بۆ كوڕه‌كه‌ي تر. كوڕه‌كه‌ي تر (كه پشيله‌كه‌ي بوو) نێوي تام (Tom) بوو تام بۆ پشيله‌كه زۆر باش بوو پشيله‌كه‌ش خۆشي ده‌ويست. تام وتي: «له گه‌ڵ پشيله‌يێ چي ده‌توانم بكه‌م؟ نا كه‌سێك نايه‌وێ پشيله‌يه‌ك بكڕێ» پاشان پشيله‌كه چاوێكي هه‌ڵێنا و ئه‌مجار چاوه‌كه‌ي تري كرده‌وه و وتي: «ده‌مه‌وێ ياريده‌ت ده‌م بيرم كردۆته‌وه كه چۆن ده‌توانم يارمه‌تيت ده‌م، ده‌بێ جووتێ كه‌وش و توره‌كه‌يه‌كم بۆ بكڕي جووتێ پاشان زۆر به‌رگي جوانت ده‌بێ و له ماڵێكي گه‌وره‌دا ده‌ژي و شازاده ده‌بێته ژنت»
ادامه مطلب

